ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌رخی پایته‌ختی به‌غدا رایگه‌یاند، 15 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون سه‌رجه‌میان له ئه‌نجامی به‌شداریكردنیان له ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و فه‌رمانگه‌یه، چاسب حجامی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی وتی، ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه له شارۆچكه‌ی كازمیه به دیاری كراوی له ناوچه‌ی "عكێلات" ساز كرا، بووه هۆی تووشبوونی 15 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا، وتیشی، ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه هه‌یه.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و كه‌سانه پێنجیان له ناوچه‌ی عكێلاتن و شه‌شیان له ناوچه‌ی جهدایل و چواریان له ناوچه‌ی گوندی نسه‌یف زكهم له تاجین.
هۆشداری دا له‌وه بۆنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاوا له‌م كاته‌دا ساز بكرێت.
rt
ئەم هەواڵە 8719جار خوێندراوەتەوە |