English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وائل کوری بەنیازە لوبنان جێبهێڵێت
2020-05-04 [07:22 AM]

هەولێر – ZNA


گۆرانیبێژی لوبنانی، وائل کفوری بەنیازە بەیەکجاری لوبنان جێبهێڵت و لە وڵاتێکی دیکە نیشتەجێ بێت.

 

ئەو گۆرانیبێژە رایگەیاندووە، بەهۆی دۆخی ئێستا وڵاتەکەیەوە، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لوبنان جێبهێڵێت.

 

بەهۆی خراپی دۆخی لوبنان و خۆپێشاندانەکانەوە کە لە 17 ئۆکتۆبەری 2019 دەستی پێکرد، بووە هۆکاری ئەوەی سەعەد حەریری، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دەست لەکار بکێشێتەوە و دوای سێ مانگ حەسان دیاب حکومەتێکی نوێی پێکهێنا، بەڵام گلەیی شەقام بەردەوامە لە حکومەت.

 

بەهۆی ئەو دۆخەوە ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان بەردەوام رەخنە لە دۆخی سیاسی و ئابووری وڵاتەکەیان دەگرن، لەوانە، راغب عەلامە و ئێلیسا.





ئەم هەواڵە 8209جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad