English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی قەرز دەكات
2020-05-05 [09:46 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات، قەیرانی دارایی عێراق زۆر مەترسیدارە  و قەبارەی داهات نەگەیشتووە 20% ی کۆی قەبارەی بودجە،  دەشڵێت، رێوشوێن هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کورتهێنانە لە بابەتی مووچەدا.

هەیسەم جبووری لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەی دارایی دوو پلانی هەیە، یەکەمیان بەپەلەیە و پشت بە وەرگرتنی قەرز لە بانکە ناوخۆییەکان دەبەستێت، لەگەڵ قەرزی دەرەکی کە پێویستی بە دەرکردنی یاسا هەیە.

هەروەها پلانی دووەمیش، پلانی درێژخایەنە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاکسازی درێژخایەن، کە لە رێگەی داهاتی گومرگی و باج زیادبێت، هەروەها پشتیوانی کردنی دۆسیەکانی کەرتی نەوت کە پێویستی بە دووبارە چاوخشاندنەوە هەیە.

هەروەها جبووری ئاماژەی بەوەدا، پاکێجی چاکسازییەکان لە 70 بڕگە پێکدێت و جەختی لەوە کردەوە کە پێشنیازەکان لەسەر بنامەی پڕۆژەیەکی نیشتمانی دەبن بۆ چاکسازی ئابووری.

 





ئەم هەواڵە 15445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad