English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێك كۆدەبێتەوە یەكێك لەوپرسانە دەستپێكردنەوەی دەوامە
2020-05-05 [10:18 AM]

ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە 5- ئایاری 2020، كاتژمێر 12:30 خولەکی ، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و ئەگەری دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمانگە و وەزارەتەکان یەکێک لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە دەبێت.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە ، "ئەگەرەكانی دەستپێكردنەوەی خوێندن ‌و دەوامی فەرمانگە و وەزارەتەكان ‌و سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا لە تەوەرە سەرەكییەكانی کۆبوونەوەکە دەبن".

کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەمجارە لە هۆڵێکی تەلاری سەعد عەبدوڵڵا دەبێت لە شاری هەولێر، لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە نابێت.

وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت هەر لە كۆ‌وبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی كەمكردنەوەی خەرجییەكان ‌و زۆركردنی داهات دەكرێت ‌و گوتیشی: "هەر لە كۆبوونەوەكەدا پرسی ئەو كاسب‌ و كرێچیانەش دەخرێتەڕوو كە بەهۆی قەدەخەی هاتووچۆوە تووشی زیان بوون".

بڕیارە دوای كۆبوونەوەكە، شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بچێتە بەغدا بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیەی نەوت و بودجە لەگەڵ حکومەتی عێراق.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 643جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad