English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... پێشانگاكانی سابات داده‌خرێن
2020-05-05 [04:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتوووه‌، رایگه‌یاند، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی زیاد و كه‌مكردنی كێشدا ده‌گرن و نوێنه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له‌لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت مه‌ترسیی ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌ ئاشكرا ده‌كات.

كاردۆ وه‌هبی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی سه‌ردانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كان بۆ ئه‌و شوێن و دوكان و بازاڕانه‌ی كه‌ ده‌رمانی نایاسایی و قاجاخ به‌شێوه‌ی ئۆنلاین‌ و له‌ رێی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن، لیژنه‌كه‌ له‌ پێشانگاكانی سابات، ده‌ستی به‌سه‌ر بڕیكی زۆر ده‌رمانی زیاد  و كه‌مكردنی كێشدا گرتوه.

وتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ دوكان و پێشانگاكان كاری فرۆشتنی ده‌رمان ده‌كه‌ن، خاوه‌نی هیچ پسپۆڕیه‌ك نین له‌ بواری پزیشكیدا و هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره‌ ده‌رمانانه‌ی به‌هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن سه‌رچاوه‌ی هاورده‌كردنی دیار نیه‌ و به‌ كوالێتی كۆنترۆڵدا نه‌رۆشتون و‌ نازانرێت تاچه‌ند شیاوی به‌كارهێنانه.

وتیشی: داواكارم له‌ هاوڵاتیان خۆیان به‌دوربگرن له‌ كڕینی ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ مادده‌ له‌ پێكهاته‌كه‌یدایه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر  ژیانی به‌كارهێنه‌رانی، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م جۆره‌ ده‌رمانانه‌ له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكدا به‌كار بهێنرێت و‌ هه‌رشوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ رێكاری یاسایی توند به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌ به‌ر.

رونیكرده‌وه‌: پێویسته‌ ده‌رمان ته‌نها له‌ ده‌رمانخانه‌ و شوێنه‌ فه‌رمییه‌كان به‌ چاودێری پزیشكی ده‌رمانساز به‌هاوڵاتیان  بفرۆشرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێنمایی چۆنیه‌تی و كاتی به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی دروست به‌نه‌خۆشه‌كان ده‌درێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی به‌كارهێنه‌ران دروست ناكات.

نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی له‌لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت كه‌ هاوكات پزیشكی ده‌رمانسازه‌ ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی به‌رێز قائیقامی سلێمانی پێشانگاكانی سابات له‌ كاسۆمۆڵی شاری سلێمانی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 2560جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad