English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌نار شێرۆكی: لە ئێستادا پێویستە حكومەت هەموو هەم و كۆششی خۆی بخاتە گەڕ ئەو بەرنامە چاكسازییەی كە هەیەتی بخرێتە واری جێبە جێكردنەوە
2020-05-05 [07:55 AM]

ZNA - ھەولێر


شارەزایەکی بواری یاسا رایگه‌یاند: لە كاتی ئێستادا پێویستە حكومەت هەموو هەم و كۆششی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو بەرنامە چاكسازییەی كە هەیەتی و بە یاسایی كراوە بخرێتە واری جێبە جێكردنەوە هەر بۆیەش دەبیتە هۆكارەك بۆ ئەوەی تا ئەندازەیەك لە باری ئابوری حكومەت كەم بكاتەوە.
              
سه‌نار شێرۆكی شارەزا لە بواری یاسادا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: ئەوەی كە لە كاتی ئێستادا حكومەتی هەرێم پێیدا تێپەر دەكات بارودۆخەكی دژواری سیاسی و ئابوری و پر لە تەنگ و چەڵەمەیە كە نەوەكوو تەنیا كوردستان بەڵكوو تەواوی جیهانی گرتووە سەرەرای ئەوەی كە كوردستان تایبەتمەندی خۆی هەیە جیا لە هەموو كەلەبەرەكی ئەم زەوییە هەر بۆیەش بەراوەرد كردنی لە زۆر بواردا دەكرێت شتەكی باش نەبیت بەڵام ئەوەی كە راستییە كوردستان لە هەموو كات و ساتەك دا بەهۆی داڵدەدان و فشارەكانی وڵاتانی دەوروبەر و پیلانەكانیان توشی ئاستەنگ بووە و هەر ئاستەنگەكیش كە بێتە پێش لە زۆربەی قۆناغەكان دروستكراون بۆ ئەوەی ئاستەنگ لە بەردەم حكومەتدا دروست بكەن.

سه‌نار شێرۆكی ئاشكرایكرد: حكومەتی هەرێم لە رابردوو ئاسانكارییەكی ئیگ جار زۆری بۆ هاوڵاتیان لە هەموو بوارەكان كرد و تەنانەت ئاسانكارییەن گەیشتنە ئاستەك كە دوو موچەیی و سێ‌ موچەیی و دەیان جۆری سوبسید بۆ بەرنامە گەشت و گوزارییەكان و خزمەتگوزاری و بیناسازی دروست بوون سەرەرای ئەوەی كە زۆربەی هەرە زۆری ئەو پرۆگرامانە دەستەكیان لە پشت بووە حكومەتیان توشی بارودۆخەكی ناهەموار كرد بە تایبەتی لە كاتی ئێستادا.

ھەروەھا گوتی: لە سەرەتای دەستپێكی بەرنامەی چاكسازی حكومەتی هەرێم چاكسازی لە پێشەوەی هەموو بەرنامەكان بووە بەڵام بارودۆخی ئێستای كوردستان ئەو دەرفەتەی نەرەخساند بۆ ئەوەی ئەو بریارانە بچنە واری پراكتیكەوە.

له‌ كوتاییدا دیاریكرد: لە كاتی ئێستادا پێویستە كە حكومەت هەموو هەم و كۆششی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو بەرنامە چاكسازییەی كە هەیەتی و بە یاسایی كراوە بخرێتە واری جێبە جێكردنەوە هەر بۆیەش دەبیتە هۆكارەك بۆ ئەوەی تا ئەندازەیەك لە باری ئابوری حكومەت كەم بكاتەوە و جۆرەك لە متمانەی جەماوەر بە حكومەت زیاتر ببیت.





ئەم هەواڵە 2182جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad