English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەلبووسی: عێراق بەتەنیا خەرجی راوەدوونانی داعشی پێ دابین ناکرێت
2020-05-05 [08:00 AM]

​ZNA - هەولێر


محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت عێراق ناتوانێت بە تەنیا خەرجیی شەڕ و راوەدوونانی چەکدارانی داعش دابین بکات.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆمەڵگای نێودەڵەتی له‌ عێراق رۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه‌. بەڵام ئەگەر نەتوانرێت حکوومەتی نوێ پێکبهێنرێت، ئەو پشتیوانییه‌ نێودەڵەتییەی پێشکەشی عیراقی دەکات، رایدەگیرێت.

حەلبووسی، هەروەها گوتی: جموجۆڵی دوو رۆژی رابردووی تیرۆریستان، هۆکارەکەی بۆ نەبوونی هەماهەنگیی نێودەوڵەتیی لە بواری هەواڵگرییدا دەگەڕێتەوە.

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هەروەها گوتی، بەھۆی بریارەكەی ئەنجوومەنی نوێنەران بە مەبەستی كۆتایی‌ھێنان بە‌مانەوەی ھێزە بیانییەكان، هێزەکانی هاوپەیمانییەتیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش لە ژمارەیەک لە بنکەکانی لە عێراق کشانەوە و ئەمە و پێکنەهێنانی حکومەتی عێراقیش بۆ زیندووبوونەوەی داعش بوونەتە هۆکار.





ئەم هەواڵە 3373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad