ZNA - هەولێر
پێگەی فەرمیی حکومەتی ئیسرائیل لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە؛ پەیمانگای لێکۆڵینەوە بایۆلۆجیەکانی ئەم وڵاته هەنگاوێکی گەورەی بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناوە.
پێگەی حکومەتی ئیسرائیل لە تویتەکەدا گوتوویەتی؛ جۆرە ڤاکسینێکیان تاقیکردووەتەوە و ئەنجامەکانی زۆر باش بووە. واکسینەکە ڤایرۆسەکەی لەنێو لەشی نەخۆشەکاندا لەنێو بردووە و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا رێژەیەکی زۆری لێ دروست بکرێت.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە، لە چەند وڵاتی دیکەش هەوڵەکان بۆ دروستکردنی ڤاکیسنی کۆرۆنا بەردەوامن. سەرۆکی فەرەنساش رایگەیاندووە لەهەرشوێنێک ڤاکسینی کۆرۆنا دروست بکرێت، پێویستە هەموو وڵاتان و هەموو چین تۆێژەکانی کۆمەڵگە دەستیان پێی بگات.
ئەم هەواڵە 8116جار خوێندراوەتەوە |