English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا : چیدیكه‌ په‌تای كۆرۆنا كاری له‌ پێشینه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ نییه‌
2020-05-06 [11:06 AM]

ZNA – هەولێر


كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ نیازن شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌، چیدیكه‌ په‌تای كۆرۆنا كاری له‌ پێشینه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ نییه‌.

مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه‌ سه‌رۆكایه‌تی شانه‌كه‌ ده‌كات، رایگه‌یاندووه‌، دوای كۆتایی ئه‌م مانگه‌ شانه‌ی قه‌یرانه‌كان به‌ پێویست نازانرێت.

پێنس دەشڵێت: "بڕیارمانداوه‌ پلان بۆ واده‌ی ساڵیادی (25ی مایۆ بۆ رێزلێنان له‌ گیانی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ پێناو ئه‌مه‌ریكا گیانیان به‌خت كردووه‌) دابنێین، له‌وانه‌شه‌ بیخه‌ینه‌ سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران.

كاری سه‌ره‌كی شانه‌كه‌، هه‌ماهه‌نگی نێوان په‌یمانگه‌كانی توێژینه‌وه‌كان بووه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه‌ راپۆرته‌كانیان له‌ باره‌ی توێژینه‌وه‌ و ره‌وشی تووشبووان و نه‌خۆشخانه‌كانیان باس كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كان، تا ئێستا له‌ ئه‌مه‌ریكا زیاتر له‌ ملیۆنێك و 273 هه‌زار تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و زیاتر له‌ 72 هه‌زار كه‌سیش به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ مردوون.

س/ RT

 





ئەم هەواڵە 1765جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad