English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئێران ٧٨ كەسی دیکە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
2020-05-06 [11:27 AM]

ZNA- هەولێر


ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران لە 100 ھەزار کەس تێپەڕی و لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٧٨ کەس گیانیان لەدەست دا.

كیانوش جەھانپور گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستییی ئێران رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و ٦٨٠ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و ژمارەی تووشبووان بۆ ١٠١ ھەزار و ٦٥٠كەس بەرز بووتەوە.

دوای راگەیاندنی ئەم ٧٨ كەسەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو گیانی لەدەست دا، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئێران بە كۆرۆنا مردوون، بۆ 6 ھەزارو ٤١٨ كەس زیادی کرد.

 





ئەم هەواڵە 5017جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad