ZNA – هەولێر
راوێژكارێكی سهرۆك وهزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی عێراق و چین بەردەوامە و بە ئەنجوومەنی بوونیاتنانەوە دەبەسترێتەوە.
مەزھەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەمیدیاكانی گووت: رێككەوتنەكەی نێوان عێراق و چین بۆ 20 ساڵ بەردوەوام دەبێت، بەڵام ئەو دەستكەوتەی لە 100 ھەزار بەرمیلی نەوتەوە تۆماردەكرێت، تایبەته بە سندوقی ھاوبەش و توانای ئەنجامدانی وەبەرھێنانی گەورەی نابێت.
ساڵح روونیشی كردەوە، رێككەوتنەكە لە بواری ژێرخان بەردەوام دەبێت و بە دامەزراندنی ئەنجوومەنی بوونیاتنانەوە دەبەسترێتەوە و سەرچاوەی سەربەخۆی دەبێت و ھەر لەگەڵ باشبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیھان، بەشێوەیەكی باشتر كارەكانی ناو رێككەوتنەكە جێبەجێدەكرێت .
ئەمە لەكاتێكدایە لە ئەیلوولی 2019، عێراق و چین لەسەر 8 گرێبهست و یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن رێككەوتوون، بە مەبەستی بووژانەوەی ئابووری عێراق.
ئەم هەواڵە 13450جار خوێندراوەتەوە |