English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا: 128 وڵات داوای پیداویستییه‌كانی پزیشكیان له‌ ئێمه‌ كردوه‌
2020-05-06 [01:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ وتی، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، 128 وڵات داوای پێداویستی پزیشكیان له‌ ئێمه‌ كردوه‌.

ئۆغلۆ وتیشی، له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ سێ به‌شی هه‌موو وڵاتانی جیهان داوای یارمه‌تیان له‌ توركیا كردوه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌، تاكو ئه‌مڕۆ 128 وڵات داوای یارمه‌تیان له‌ توركیا كردوه‌، تاكو پێداویستی پزیشكی له‌سه‌ر شێوه‌ی به‌خشین و هه‌نارده‌كردن ده‌ست بكه‌وێت، ئێمه‌ به‌پیل نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و داواكاریانه‌ چووین.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه‌ كرد، توركیا به‌ گۆڕینه‌وه‌ی شاره‌زایی و ئه‌زموونه‌كانی خۆی به‌شداری له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ جیاوازی خزمه‌تگوزاری پزیشكی پێشكه‌ش به‌ هه‌موو هاوڵاتیانیان بكه‌ن، له‌ كاتێكدا هه‌ندێك وڵات مه‌رجی چاره‌سه‌كردنیان داناوه‌.

جه‌ختی له‌وه‌ كردوه‌، رێكخراوی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دیكه‌ له‌سه‌رووی هه‌موویان ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ به‌ توركیا ده‌كه‌ن كه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ وڵاتێكی نمونه‌ییه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له‌ دوارۆژدا ئه‌و یارمه‌تیانه‌ وا له‌ توركیا ده‌كه‌ن وه‌كو ماركه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.

 

rt





ئەم هەواڵە 1912جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad