English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: لامەركەزیەت خزمەتی سلیمانی ناكات
2020-05-06 [02:19 AM]

ZNA-ھەولێر



ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، چەند رۆژێكە بۆ چەند مەبەستێكی سیاسی و جێبەجێ كردنی ئەجیندای چەند ولاتێكی دەرەكی باس لە لامەركەزیەتی ئیداری و دارایی بۆ شاری سلیمانی دەكرێت، لە رابردوودا خەلكی كوردستان ھیچ سوودی نەبینیوە لە دوو ئیدارەیدا بەدلنیایەوە لامەركەزیەت خزمەتی سلیمانی ناكات.

وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بە داخەوە چەند رۆژێكە بۆ چەند مەبەستێكی سیاسی و جێبەجێ كردنی ئەجیندای چەند ولاتێكی دەرەكی باس لە لامەركەزیەتی ئیداری و دارایی بۆ شاری سلیمانی دەكرێت، كە ئەمەش بەئاشكرا ھەولێكە بۆتازەكردنەوەی دوو ئیدارەیی و پەردەپۆش كردنی شكستی رابردووەی ئەو لایەنەیەكە نەی توانیوە وەك پێویست خزمەتی سلیمانی بكات، حەقە خەلكی ئەم پرسیارەیە بكەن ئایە دەسەلاتدارانی سلیمانی توانای دارایان نەبوو تا خزمەتیان بكەن بۆیەش بەم داوایەیان جگە لە ئاوكردن بەئاشی ناحەزان ھەولێكیشە بۆ دروست كردنی درزێك لەنێوان شاری سلیمانی و شارەكانی تر 

ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: لە رابردوودا خەلكی كوردستان ھیچ سوودی نەبینیوە لە دوو ئیدارەیدا بەدلنیایەوە لامەركەزیەت خزمەتی سلیمانی ناكات تەنانەت دەیانەوێت بەم پاساوە سلیمانیش بەدەردی شاری كەركوكی بەرن و ھەرزان بازاری بكەن ور ادەستی حەشدی شەعبی وسوپای پاسدارانی بكەن، بەھەر بیانوێك بێت و بۆ ھەر مەبەستێك بێت رێگەپێدراو نییە سلێمانی جارێكی تربكرێتە قوربانی بەرژەوەندی ھیچ كەس و لایەنێك كە خودی شارەكە زەرەرمەندی یەكەم دەبێت.

وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی گووتیشی: ھەموومان كۆكین كەوەك پێویست دەسەلاتەكان دانەبەزێندراون كەئەمەش شتێكی تازەنیە و پەیوەست نیە بەكارەكانی كابینەی نۆیەم بەلكو خودی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەكاتی خستنەرووی كارنامەكەی لەپەرلەمانی كوردستان باسی ئەم گرفتەم كرد كە شۆركردنەوەی دەسەلاتەكانی بەكارێكی گرنگ داناو لە دوایشدا لیژنەی تایبەتی بۆ پێكھێندرا بەلام بەھۆی ئەم بارودوخانەی ھاتنەپێش كارەكان دواكەوتن كە چاوەروان دەكرێت لەئاییندەێكی نزیكدا كارەكانیان تەواوبكرێن و دەسەلاتەكان شۆربكرێنەوە كە بەپێی یاسا ئەرك و بەرپرسیارەتیەكان دیاری بكرێن . 


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2440جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad