English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری ھەولێر سەردانی دیار رەحمان دەکات 
2020-05-06 [02:38 AM]

ZNA- ھەولێر 


ئەمڕۆ دکتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی یاریزانی یانەی ھەولێر دیار رەحمانی کرد . 

دکتۆر فەرسەت لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوو ئەم بابەتەی بڵاوکردووتەوە . 

ئەمڕۆ بەنوێنەرایەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەیاوەری برای بەڕێزم د.عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، سەردانی یاریزانی یانەی ھەولێر و ھەڵبژاردەی کوردستان (دیار ڕەحمان)مان کرد.
لەنزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستییمان پرسی، ئامادەیی ھەر ھاوکاری و ئاسانکاریەکمان نیشاندا لە وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشییەکەی، بۆئەوەی لەم نەخۆشییە رزگاری بێت و بتوانێت جارێکی تر بگەڕێتەوە گۆڕەپانی وەرزشی.
(دیار ڕەحمان) وەک یاریزانێکی بەتوانای تۆپی پێ لە ھەولێر، ڕۆڵی بەرچاووی ھەبووە و توانیویەتی خزمەتی زۆری شاری ھەولێر بکات، بەھیواین بەم نزیکانە لەنێو گۆڕەپانی وەرزشی بیبینینەوە.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2800جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad