English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری پەروەردە : دەرگای قوتابخانە بۆ تاقیکردنەوەکان دەکەینەوە و گیانی قوتابیان ناخەینە مەترسییەوە 
2020-05-06 [03:05 AM]

ZNA- ھەولێر


وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە قۆناغی یەکی بنەڕەتی، تاوەکوو ١١ی ئامادەیی بە ھەموو بەشەکانیەوە، دەرگای قوتابخانەکان تەنیا بۆ تاقیکردنەوەکان دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٦/٥/٢٠٢٠، ئاران حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە کە لە پەرلەمانی کوردستان ئامادە بوو و لە لێدوانێکدا گوتی: "لە کۆبوونەوە دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران، ئێمە لەسەر ئەوە پێکھاتین، کە بە ڕەچاوکردنی ڕێنوێنییە تەندروستییەکان، لە قۆناغی یەکی بنەڕەتی، تاوەکوو ١١ی ئامادەیی بە ھەموو بەشەکانیەوە، دەرگای ناوەندەکانی خوێندن تەنیا بۆ تاقیکردنەوەکان دەکرێنەوە، لەبەرەوەی ھیچ ئاماژەیەکی دڵنیاکەرەوە نییە کە کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان نەماوە".

گوتیشی: "سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران و کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەرۆشی ئەوەیە، گیانی قوتابییەکانمان سەلامەت بێ".

وەزیری پەروەردە ئەوەشی خستە ڕوو: "ناکرێ تەنیا لەبەر ئەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکەینەوە، تووشی حاڵەتێک ببین، خوانەخواستە کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بڵاو ببێتەوە و ببێتە پەتایەک".

ئالان حەمەسەعید ڕوونیشی کردەوە: "٧١.٩%ی کۆی وانەکانی قۆناغی ١ی بنەڕەتی تاوەکوو ١١ی ئامادەیی لەنێو پۆلەکاندا خوێندراون، چونکە ئێمە وەکوو وەزارەتی پەروەردە بەر لە دەستپێکی ساڵی خوێندن، پلانی ساڵانە و کارنامەی ساڵانەی وەزارەت ڕادەگەیەنین، کە ناوەندەکانی خوێندن لەلای ئێمە لەسەر پلانەکانی ئێمە دەڕۆن".

لەبارەی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی، وەزیری پەروەردە گوتی: "لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا من و وەزیری خوێندنی باڵا ڕاسپێردراوین بۆ ئەوەی دیراسەیەکی بابەتی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بکەین، پاشان پێشنیارەکان بدەینەوە، لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوودا دیراسەی خۆمان بە وردی دەدەینەوە ئەنجوومەنی وەزیران و بەزووترین کات بڕیاری پێویست لەم پرسەوە دەدرێت".

دەشڵێت: "تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، بە جێبەجێکردنی ڕێنوێنییە تەندروستییەکان، لە مانگی شەشدا ئەنجام دەدرێن".

سەرچاوە | باسنیوز
 





ئەم هەواڵە 2152جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad