English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەدار بارزانی: کورد یەک هەڵوێستین بۆ دەنگدان بە کابینەی نوێی عێراق
2020-05-06 [03:59 AM]

ZNA- هەولێر


 

پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هیچ گورانکاری لە کاتی بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران رووینەداوە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کاتژمێر نۆی ئەمشەو بۆ متمانەدان بە كابینەی حكوومەتی عێراق دیاری كراوە بەرێوەدەچێت، شەوی ڕابردووش فراكسیۆنە كوردییەكان و شاندی حكوومەتی هەرێم لە ماڵی سەرۆككۆمار كۆبوونەوە و تێیدا بڕیار درا كورد یەك هەڵوێست بێت لەبارەی دەنگدان بە كابینەی مستەفا كازمی.

 

هەدار بارزانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند:  بڕیارە ئەو شەو کاتژمێر نۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر كابینەی نوێی حكوومەتی عێراقی بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، كە تا ئێستاش گفتوگۆ بەردەوامە و نەگەیشتوونەتە رێككەوتن و گۆڕانكارییان لە وەزارەتی داراییش كردووە، كە پشكی كوردە و گۆڕیویانە بە وەزارەتی دەرەوە، بۆیە گفتوگۆ بەردەوامە و ئەمڕۆ شاندی حكوومەتی  هەرێم لەگەڵ مستەفا كازمی كۆدەبێتەوە و ئەو پرسە یەكلا دەكاتەوە.


هەدار بارزانی گووتی: شەوی ڕابردوو شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردییەكان لە ماڵی سەرۆككۆمار كۆبوونەوە و تێیدا بڕیار درا كە هەموو فراكسیۆنەكان بۆ دەنگدان و دەنگنەدان بە كابینەی نوێ، یەك هەڵوێست بن، بۆیە ئێمە لەم پرسەدا یەک هەڵوێستین.


هەروەها هەدار بارزانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو: ئێمەی کورد هەر لە ژێر رۆشنایی پاڵپشتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە پاڵپشتی لە کازمی کرد تاکۆ ئێستا هیچ کێشەیەک وامان نیە، بەلام گشت لیستەکانی تر لە سەر دەنگدان بە کابینەی مستەفا کازمی یەک دەنگ نیەنە، بۆیە لە هەمان کاتدا چاوەرێ ئەنجامی وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستانین کە لەسەر چەند پرسێک لە بەغدان.


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad