ZNA - ههولێر
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1485 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1485 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 103 ههزار و 135 حاڵەت.
هەر بە وتەی جیهانپوور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 68 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە شهش ههزار و 486 کەس.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 82 ههزار و 744 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
کوردپرێس
ئەم هەواڵە 1771جار خوێندراوەتەوە |