English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی جیهانی: دەبێت وڵاتان بەقۆناغ قەدەغەکردنی هاتووچۆی گشتی کەمکەنەوە
2020-05-07 [02:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO وتی دەبێت وڵاتانی جیهان قەدەغەکردنی هاتووچۆی گشتی سەپێندراو دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەقۆناغ کەم بکرێتەوە و "چاودێریی" ڤایرۆسەکە بکرێت و ئامادەیی هەبێت بۆ دانانەوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ ئەگەر ژمارەی تووشبوەکان سەرلەنوێ بەرزبویەوە.

بەڕێوبەرەی گشتیی ڕێکخراوەکە تێدروس ئەدهانۆم بەتووندی پشتیونایی هەنگاوەکانی خۆی و ڕێکخراوەکەی کرد کە لە"کاتی خۆیدا" باری نائاسایی جیهانیی ڕاگەیاندوە لەکۆتایی مانگی 1دا.

لەمبارەیەوە ووتی "ڕاگەیاندن لە 30ی مانگی 1دا کاتێکی باشی بۆ وڵاتانی جیهان دابین کرد هەنگاوبنین". ئاماژەی بەوەشدا کە تەنها 82 حەڵەتی تووشبوون لەدەرەوەی چین هەبووە".

مایک رایان گەورە شارەزای دۆخە نائاسایەکان لەڕێخراوەکە ووتی"دەبێت پاراستنی کەسەکانی زیاتر ئەگەری تووشبونیان هەیە دابین بکرێت، لە دامەزراوەکاندا وەک خەڵوەتگەی پیران و زیندانەکان و ناوەندەکانی حەوانەوەی کۆچبەران".

سەرباری ئەمەش ووتی "تەنانەت ئەگەر ڤایرۆسەکەش کۆنترۆڵ بکرێت، دەبێت کۆمەڵگاکان لە ڕێوشوێنەکانی دورکەوتنەوە لەیەکتری بەردەوامبن و ڕێنمایە تەندروستیەکان جێبەجێبکەن و کەسانی گوومانی توشبوونیان لەسەرە پشکنینیان بۆ بکرێت".

ڕێکخراوەکە دانی بەوەدا ناوە لەبەردەم حکومەتەکان گرفت هەیە بۆ هێشتنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ " بە هۆکاری کۆمەڵایەتی و دەرونی و ئابوری".

لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایان ووتی " ئێمە بەهیواین بگەینە دۆخێک ڤایرۆسەکە لەژێر کۆنترۆڵدا بێت، لەگەڵ ڕێوشوێنی ئەهوەنتر، بەڵام لەهەمانکاتدا بەئومێدین خۆمان لەهەندێک دۆخ لادەین، وەک ئەگەری کەمکردنەوەی ڕێوشوێنە تووندەکان ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی زۆری تووشبوەکان و سەرلەنوێ بەناچاری دەستبکەینەوە بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ".

ڕایان ڕوونیشیکردوە، لەگەڵ ئەوەی هەندێک وڵات ڕێوشوێنە تووندەکانی کەمکردوەتەوە، بەڵام نیگەرانی لەبڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە لەناوچەی وەک هایتی و سۆمال و یەمەن هەیە. ئاماژەشیدا کە سودان، باشوری سودان، سوریا، ئەفغانستان سیرلێۆن، کۆماری ئەفریکای ناوەڕاست و کانۆ لە باکوری نەیجیریا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسکەی تێکەوتوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 1699جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad