English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەنعان خەیلانی: ئەو بڕیارانه‌ى ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جێگاى دڵخۆشین
2020-05-07 [04:32 AM]

ZNA-ھەولێر



سه‌رۆكى فراكسۆنى پارتى له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر رایدەگەیەنێت، بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران سوودی زۆریان بۆ خەڵک دەبێ و جیاکاری لەنێوان مووچەخۆران ناهێڵێت.

كه‌نعان خه‌یلانى، سه‌رۆكى فراكسۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: ئه‌و بڕیارانه‌ى ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جێگاى دڵخۆشییه‌ بۆ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان.

سه‌رۆكى فراكسۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر گووتی: هه‌موو خاڵه‌كانى نێو بڕیاره‌كه‌ سوودى زۆرى هه‌یه‌، تایبه‌ت ئه‌و بڕگه‌یەى باس له‌ كه‌مکردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پله‌ باڵاکان ده‌كات، چونكه‌ جیاكارى کەم دەکاتەوە و نایهێڵێت.

سه‌رۆكى فراكسۆنى پارتى له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر لەبارەی لامەرکەزیەت و پێدانی دەسەڵات بە ئەنجوومەنە خۆجێییەکان، رایگەیاند، پێدانی دەسەڵات بە ئیدارە خۆجێیەکان ئاسانکارییەکی تەواو بۆ خەڵک دەکات و رۆتین کەمدەکاتەوە.

كه‌نعان خه‌یلانى، سه‌رۆكى فراكسۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە جێبەجێرکردنی ئەو بڕیارانە دەبێتە هۆی کاری باشتر و پێشکەوتنی زیاتری هەرێمی کوردستان.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت، دوێنی چوارشەممە ٦ی٥ی٢٠٢٠، کۆ بووەوە و ژمارەیەک بریاری بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و بنبڕکردنی گەندەڵی، دەرکرد.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2233جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad