English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەنها كوردایەتی داگیركەرانی كوردستان و كۆیلەكانیان تێكدەشكێنێت ..
2020-05-07 [07:35 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


بەهۆی دروستكردنی درز و ناكۆكیی لە نێو نەتەوەیەكی 50 میلیۆنی لە ماوەی سەدەی رابردوویی دابەشكردنی خاكی كوردستان ، سەرٍەرایی ئەنجامدانی دەیان شۆرش و راپەرٍین و بوونی خیانەتكاران و خۆفرۆشان ، داگیركەران بەردەوام بە هەموو توانایەكەوە هەوڵیانداوە تا گەلی كورد خاوەن كیان و سەربەخۆیی خۆی نەبێ‌ . لە هەمانكاتدا بە سەروەت و پارەی نیشتیمانی خۆیان هەوڵی سرٍینەوە و شوناس و لەت لەت كردنیان داوە .هەمیشە داگیركەرانی‌ كوردستان لە هەر چوار پارچەكەی‌ كوردستان هەوڵیانداوە بنەمای‌ ئابوری‌ كوردستان تێك بشكێنن. بە درێژایی‌ ئەو دەیان ساڵەی‌ حوكمی‌ كوردستانیان كردووە، سەرباری‌ بوونی‌ سەروەت و سامانێكی‌ ئێجگار زۆری‌ سەر زەویی‌ و ژێر زەمینی‌ كوردستان، كەچی‌ هیچ كارگە و كارخانەیەكی‌ گەورەیان لە كوردستان دروست نەكردووە. كورد وەك نەتەوە و خاوەن خاك،تەواو خۆی لە خواستی بانگێشتەدا بینیەوە.. بەرژەوەندی تەماعكارانی ئینگلیز و فڕەنسا و رووسیای قەیسەری بە پیلانێكی دارێژراوی پێشوەخت لە دوای رێكەوتنامەی ساڵی "1916" ی "سایكس بیكۆ"ەوە گلان و كوردستانی گەورە دیسان پارچە پارچەكراو لە ساڵی "1925" یش بێ خواست رەزامەندی كورد لە باشووری كوردستان كۆمەڵەی نەتەوەكان بە عیراقی عەرەبیەوە لكێنراو پاشایەكی عەرەبیان لە سعودیەوە شا فەیسەلی یەكەمیان بە كەڵەپاشای عیراقی تازە دروستكراو دانا.. لە 100 ساڵی رابردوودا خەڵكی كوردستان بەهەموو نەتەوە و ئایین و ئاینزاكانەوە كام ترس هەیە نەیدیبێت، تەنها ترسی چەكی ئەتۆمی نەبینیوە، ئەگەر نا ترسی شەڕی كیمیایی، وێرانكاری، جینۆساید و زیندەبەچاڵكردنی هەزاران خەڵك، جینۆسایدی رێكخراو و بە سیستەماتیك كراو لە دژمان ئەنجامدراوە، هەروەها ترسی برسیكردن و برسیكردنی خەڵكی كوردستان ئەمانە هەموومان بینیوەبگرە هەموو ئەو سەرچاوە ئابوریانەشیان هەڵتەكاندووە كە پێشتر هەبوون. ویستویانە گەلی‌ كورد وەك چۆن زەڕەقوتە چاوی‌ لەوەیە خواردن بكەیتە دەمێوە و ئەگەر رۆژێك خۆراكی‌ نەدەیتێ‌ لەبرسا دەمرێت، كوردیش بەو جۆرە بمێنێتەوە و نەتوانێ‌ پشت بەخۆی‌ ببەستێ‌.لە راپەڕنی‌ ساڵی‌ 1991 دوو ساڵ‌ بەسەر وێرانكردنی‌ سەرجەم گوندەكانی‌ كوردستان و دەیان ناحیە و قەزا و شارۆچكەدا تێپەڕی‌ بوو، لە راپەڕیندا وڵاتێكی‌ وێرانی‌ داتەپیوومان كەوتە دەست.تەنانەت تا پرۆرسەی‌ رزگاری‌ عیراقیش كوردستان لە رووی‌ ئابوریەوە گیرۆدەی‌ ئابڵۆقەی‌ ئابوری‌ و دۆخێكی‌ مەترسیدار بوو. گەلی كورد ، دەبێ‌ هەنگاوەكانی بۆ قەڵاچۆكردنی جاشایەتی فیكری، هەنگاوی یەكەمە بۆ دروستكردنی مەناعەیەكی گرنگ بۆ ڕۆشنبیریی كورد، تاكو شوناسی كورد پاك بكەینەوە لەهەموو خەشەڵەكانی ئێستا. چیتر ئەوە بەخیانەت بزانرێت، كوردێكی خاك داگیركراوی زەبون، بە شانازییەوە بڵێت: من عێراقیم..! چونكە تاكو خۆمان بەعێراقی بزانین، ئەستەمە چاوەڕوان بین، دەوڵەتێكی نەتەوەیی سەربەخۆمان هەبێت. بۆیە، ئێستا كە ناوچەكە بەرەورووداو وگۆرانكاری نوێیدا گوزەر دەكات ، ئەگەر بمانهەوێت لە ژێر دەستی رزگارمان بێ‌ و چیتر لە ژێر چەپۆكی داگیركەران و خیانەتی خۆفرۆشان نەچەوسێینەوە ، دەبێ‌ بە هەر نرخێك بێ‌ یەكهەلۆێست بین و ریزەكانمان بپارێزین گشت هەوڵ و خەباتمان بۆ گەرٍانەوە و بەدەستهێنانی خاك و نیشتیمانی داگیركراوبكەین ..





ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad