English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا ئیزنی بە عێراقدا بۆ ١٢٠ رۆژی دیکە کارەبا لە ئێران بکڕێت
2020-05-07 [07:34 AM]

​ZNA - هەولێر


مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راگەیاند، واشنتن مۆڵەتێكی نوێی ١٢٠ رۆژەی دیكە بۆ کڕینی کارەبا بە عێراق دەدات .

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەك پاڵپشتییەك بۆ حكوومەتی نوێی مستەفا کازمی، ئەمریكا بۆ ماوەی ١٢٠ رۆژی دیکە ئێراق لەو سزایەنە دەبەخشێت کە دەبوایە بۆ کڕینی گاز و کارەبا لە ئێرانەوە، بە سەریدا بسەپێت.  

واشنتن چەندین جاری لەسەر یەك رێگەی بە بەغدا داوە وزەی  بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی وزە لەم وڵاتە گاز و کارەبە لە ئێرانەوە هاوردە بکات.

ئەمریکا لەبواری ئابووریەوە بە توندی ئێرانی گەمارۆ داوە و ئەو وڵاتانەش سزا دەدات کە نەوت و گاز و کارەبا لەم وڵاتەوە هاوردە بکەن.

 





ئەم هەواڵە 9631جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad