English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق لە جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئۆپێك تووشی ئاستەنگ دەبێتەوە
2020-05-07 [08:08 AM]

​ZNA - هەولێر


ئاژانسی رۆیتەرز لە زمان سەرچاوەیەك لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، عێراق لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی ئۆپێك لەگەڵ رووسیا و بەرھەمھێنەرانی دیكە تووشی ئاستەنگییه‌كی زۆری دارایی دەبێتەوە .

سەرچاوەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق گوتوویەتی: لەم مانگەوه‌ گەورە كۆمپانیاكانی نەوت لە بەسرە ده‌ستیان ‌ بە كەمكردنەوەی بەرھەمھێنان كردووه. ئەم کەم‌کردنەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی  كەمكردنەوەی یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە دایە کە بۆعێراق دیاری کراوە و دەکاتە یەک لەسەدی کەم‌کردنەوەی بەرهەم‌هێنانی نەوت لە جیهاندا.

كۆمپانیای نەوتی بەسڕەش رایگه‌یاندووه‌، هەتا ئێستا لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكەی وەك بی پی، ئیكسۆن مۆبێل ، ئینی و لوك ئۆیڵ لەسەر ھیچ پلانێك رێنەکەوتوون.





ئەم هەواڵە 1864جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad