English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌نار شێرۆكی: تاوەكو ئێستا هیچ كات بەغدا نەبویتە خالی بە یەك گەیشتنی بەڵكو بەرژەوه‌ندی رۆژانە وایكردووە كه‌ جۆرێك لە یەك تێگەیشتنی كاتی لە گەڵ كورد بكات
2020-05-09 [01:01 AM]

ZNA - ھەولێر


شارەزایەکی بواری یاسا رایگه‌یاند: ئەگەر بێت و بارو دۆخی ئێستای ناوچەكە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی بكەین بە بارو دۆخەكی هەموار دا تێپەر دەكات پاش تێپەر كردنی زیاتر لە ساڵەك حكومەتی ناوەندی نەیتوانیوە حكومەتەك پێك بهێنیت بۆ ئەوەی بتوانیت ئەو كێشانەی كە بەرۆكی گرتوون چارەسەریان بكات.

سه‌نار شێرۆكی شارەزا لە بواری یاسا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: ئەگەر بێت و بارو دۆخی ئێستای ناوچەكە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی بكەین بە بارو دۆخەكی هەموار دا تێپەر دەكات پاش تێپەر كردنی زیاتر لە ساڵەك حكومەتی ناوەندی نەیتوانیوە حكومەتەك پێك بهێنیت بۆ ئەوەی بتوانیت ئەو كێشانەی كە بەرۆكی گرتوون چارەسەریان بكات كەمبونی خواست لەسەر بازاری نەوت و دابەزین و یان بە شێوەیەكی باشتر بلێن داتەپینی نرخی نەوت كاریگەرییەكی نەرێنی لە ئابوری شكست خواردووی عێراق كرد هەر بۆیەش بە بڕی چارەسەر كردنی كێشەكان لە دەرەوەی دەستور و هەر بابەتەكی یاسایی تەنانەت لە دەرەوەی یاسای بودجەی 2019 دەستیان بۆ بڕینی بودجەی هەرێم برد لە راستیدا تاوەكو ئێستا هیچ كات بەغدا نەبویتە خالی بە یەك گەیشتنی بەڵكو بەرژەوه‌ندی رۆژانە وایكردووە كه‌ جۆرێك لە یەك تێگەیشتنی كاتی لە گەڵ كورد بكات.

سه‌نار شێرۆكی ئاشكرایكرد: سەرەرای ئەو ئاستەنگ و بەربەستە ناو خۆییانەی كە لە لایەن وڵاتانی دراوسێ‌ بۆ مەبەستیی گپ كردنی دەنگی نارەزایەتی و شكست سیاسی ئابورییان بۆ كوردستان دروست كراوە، لە كاتی ئێستاشدا دەبێت حكومەتی هەرێم هەر وەكو پێشوو بچیتە ناو قانغی گفتوگۆ و دانوساندن تاوەكوو ئەو بارودۆخە ئابورییەی جیهان لە رووی بازارەكانی نوەت ئارامیییەك بە خۆوە ببینێت لەو كاتەدا دەكرێت بە باشی مامەلە لە گەڵ عێراق بكرێت.

له‌ كوتاییدا دیاریكرد: لە لایەكی ترەوە هەرێمی كوردستان چەندین كارتی بە هێزی بەدەستەوەیە بۆ مامەلە كردن لە گەڵ بەغدا ئەوانیش دەتوانین بەو جۆرە باس بكەین: گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران تادێت تەنگتر و تەنگ تر دەبێت هەر بۆیەش  دەبیت كورد كارتی فشاری پێدانی گازی سروشتی بۆ عێراق تاوتوی بكات چوون ئەو مانگە كۆتا مۆلەتی عێراقە بۆ گواستنەوەی وزە و كرینی غاز ئەوەش دەرفەتەكی گونجاوی هەرێمی كوردستانە بۆ ئەوەی ئەو كارتە بە كار بهێنیت، لە لایەكی ترەوە كرینی كارەبا یەكەكی ترە كە ئەوەش لە زمنی بەرنامەكانی ئەمریكایە كە لە كۆتایی ئەو مانگە بە كۆتا دێت و عێراق ناچارە كە لە گەڵ توركیا گرێبەست بكات بۆ ئەو مەبەستەش دەبیت سود لە خاكی هەرێمی كوردستان وەر بگریت، هەموو ئەو بابەتانە ئەوانەن كە كورد دەتوانیت بە دانوساندنەكی بەهێز سودیان لێ‌ ببینێت.





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad