English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عبدولڕەزاق نھێلی : کۆرۆنا کەرتی گەشت و گوزاری وێرانکرد
2020-05-09 [01:26 AM]

ZNA- ھەولێر



شارەزاێکی گەشت و گوزار باس لەوە دەکات ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرتی گەشت و گوزاری لە جیھان دا وێرانکرد ئەمەش ٥ سالی تری پێویستە تاوەکوو ئەم کەرتە بگەرێتەوە دۆخی پێش سەرھەلدانی ئەم ڤایرۆسە .


عەبدولرەزاق نھێلی شارەزای گەشت و گوزار بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ٩٥٪‏ کەرتی گەشتیاری ( tourism ) لە جیھان دا وەستاوە ئەمەش کاتێکی زۆری دەوێ تاوەکوو بگەرێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی .


ئەو شارەزایەی گەشت و گوزار ڕاشیگەیاند ھەر بەو ھۆیەوە لە ٨٠٪‏ی کۆمپانیا و بریکار و و شوێنە گوزاریەکان و ریکلام کردن لە جیھان دا وەستاوە ئەمەش بەلایەنی کەمەوە پێویستی بە ٥ سالیتر ھەیە بگەرێتەوە دۆخی پێش سەرھەلدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەو مەرجەی دۆخی ئابوری جیھان وەکوو پێشتر بگەرێتەوە .


لە بەشێکی تری قسەکانی دا نھێلی گوتی ئەم داروخانەی کەرتی گەشتیاری کاریگەری راستەوخۆی لەسەر ھەرێمی کوردستانیش ھەبووە چونکە کوردستانیش خاوەن گەشتیارێکی زۆربووە  .


عبدولرەزاق نھێلی ئاماژەشی بەوەکرد ولاتی تورکیا سەرەکی ترین ولاتە لە پەک کەوتنی کەرەتی گەشیاری چونکە ئەو ولاتە داھاتێکی زۆری لە رێگای کەرتی گەشتیارییەوە دەست دەکەوێت بۆیە کاریگەری راستەخۆی لەسەر ئابوری تورکیا دروست دەکات .

 

گۆران ھەرکی

 





ئەم هەواڵە 1813جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad