English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك ده‌ست به ‌پڕۆژه‌كه‌ی نه‌كاته‌وه‌ لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه‌
2020-05-09 [02:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

موخلیس محه‌ممه‌د، بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندن و یاساییی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، سێ ڕێكار هه‌یه‌ دەیانگرینە بەر، ئه‌وانیش وه‌زاره‌تی دارایی قه‌رز له ‌بازرگانان وه‌رده‌گرێته‌وه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌به‌رهێنان كه‌ مۆڵە‌تیان وه‌رگرتووه‌ و ده‌ستبه‌كار بوونه‌ و داوامان له‌ وه‌به‌رهێنانی پارێزگاكان كردووه‌، داتا و زانیاریمان بده‌نێ بۆ ئه‌وانه‌ی به‌بێ هۆكار ده‌ستبه‌كار نه‌بوونه‌، پڕۆژه‌كانیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌ و ده‌یاندنه‌ خه‌ڵكی دیكه‌ و ئه‌وه‌ی سێیه‌م دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی جیاوازی هه‌یه‌ له‌ پڕۆژه‌كان، بۆیه‌ داوامان له‌ پارێزگاكان كردووه‌، پێداچوونه‌وه‌ به‌ نرخه‌كانیاندا بكه‌ن کە له ‌به‌رژوه‌ندیی خه‌ڵكدا بێت>

موخلیس محه‌مه‌د گوتیشی: "ئێمه‌ هاوكاریی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ین كه‌ قه‌رز له‌ بازرگانان ورگرێتەوە و ڕێكاریان به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گیرێت و ئه‌و موڵكانه‌ی وه‌كو ڕه‌هن دیاری كراون ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان بگیرێته‌ به‌ر."

گوتیشی: "دیار نییه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوو تا ئێستا چه‌ند پڕۆژه‌ ده‌ستبه‌كار نه‌بوون تا داتا و زانیاریمان له ‌پارێزگاكانەوە به‌ده‌ست نه‌گات، به‌ڵام به‌پێی یاسا هەرکەس مۆڵه‌تی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌رگرت دەبێ له‌ ماوه‌ی 60 ڕۆژدا ده‌ستبه‌كار بێت، ئه‌گه‌رنا ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گرینه‌ به‌ر."

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 1564جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad