English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریزانێکی بەرشەلۆنە تووشی پێکان ھاتەوە 
2020-05-09 [02:52 AM]

ZNA- ھەولێر 


لەگەڵ یەکەم رۆژی دەست پێکردنەوەی راھێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە ، یەکێک لە یاریزانەکان تووشی پێکان ھاتەوە . 

بەپێی راگەیندراوێکی یانەی بەرشەلۆنە ، یاریزان ساموێل ئۆمتیتی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە لە راھێنانە تاکە کەسییەکان تووشی پێکان ھاتووتەوە . 

لەراگەیندراوەکە ھاتووە ، پێکانی ئۆمتیتی لە ماسولکەکانی قاچی راستەیتی و نازاندرێت تا چەند لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە . 

ئۆمتیتی یەکێک بوو لە بەرگریکارە ئاست بەرزەکانی یانەی بەرشەلۆنە ، بەڵام بەھۆی پێکانەوە ماوەی دوو ساڵە لە زۆربەی کاتەکان لە یاریگاکان دوورکەوتووتەوە و پێگەی سەرەکی خۆشی لە دەستداوە . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad