ZNA - هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق مسته‌فا كازمی له كۆبوونه‌وه‌ی جیادا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له عێراق كۆبووه‌وه.
نووسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، کازمی پێشوازی لە ماسی‌و تیولەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کردووە،
بەگوێرەی راگەیەندراوێک، لە دیدارەکە، کازمی جەختی لە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان ئەمەریکا و عێراق کردووەتەوە لە بوارەکانی ئابووری، ئەمنی، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئامادەکاریی بۆ گفتوگۆ ستراتیجییەکان.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه كازمی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران ئیره‌ج مه‌سجدی كۆبوووه‌وه و باسیان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كرد.
كازمی جه‌ختی له سووربوونی عێراق كردوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران و سه‌رجه‌م وڵاتانی دراوسی ببه‌ستێت كه له حزمه‌تی گه‌لی هه‌ردوولا و ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه بێت.
كازمی وتی، عێراق نابێته رێڕه‌و یاخود مۆڵگه‌ی تیرۆر و نابێته شوێنێك له‌وێوه ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر وڵاتێكی دیكه یان نابێته گۆڕه‌پانی پاككردنه‌وه‌ی حیسابه‌كان.
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق به‌ڕێوه‌چوو. له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ داوای له تیمه وه‌زارییه‌كه‌ی كرد، به جددی كار بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل بكه‌ن و دووپاتی كرده‌وه، كرۆكی كاری ئێمه ئه‌وه‌یه، دۆخه سه‌خته‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و قه‌یرانه‌كان بگۆڕین بۆ ده‌رفه‌ت و ئومێد.


ئەم هەواڵە 8038جار خوێندراوەتەوە |