English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهمەن قوبادی هاوکاری پێشکەش بە 50 گوند کرد
2020-05-09 [08:26 AM]

ZNA - بانه


"بەهمەن قوبادی" لە ڕێگای مافی فرۆشتنی دوو فیلمی سینەمایی خۆی بە هاوڕێیەتی لەگەڵ هاوڕێیەکی بە ناوی ویداد چێلیک یارمەتییان پێشکەش بە 50 گوندی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد. 

 

بە پێی زانیارییەکان قوبادی، لە رێگەی مافی فرۆشتنی دوو فیلمی سینەمایی خۆی بە ناوەکانی "کیشەڵەکانیش دەتوانن بفڕن" و "کەس ئاگای لە پشیلە ئێرانییەکان نییە؟" بە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "هۆلو" لە ئەمەریکا بە هاوڕێیەتی لەگەڵ هاوڕێیەکی بە ناوی ویداد چێلیک بڕی 750 ملیۆن تمەنیان بەخشی کە بریتی بوو لە کەلوپەلی خواردن بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان و هەروەها پێداویستییەکانی تەندروستی بۆ بەرگریی کردن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێشکەش بە خەڵکی نزیکەی 45 تا 50 گوندی سەر بە شارەکانی سنە، کامیاران، بانە و پیرانشار کرد.

 

هەروەها دوو مانگ پێش ئێستاش دوای بەڕێوەچوونی حەفتایەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین لە ئەڵمانیا، بە پێشنیاریی بەهمەن قوبادی و هەروەها بە یارمەتی ویداد چێلیک لۆرییەکی پڕ لە پێداویستییەکانی بەرگریی کردن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان پێشکەش بە پەنابەرانی کوردی رۆژئاوای کوردستان لە یۆنان کردبوو.





ئەم هەواڵە 3235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad