English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق هاوردەی بەنزینی وەستاند
2020-05-10 [11:12 AM]

ZNA - هەولێر


عێراق دوای ئەوەی کۆگاکانی بە تەواوی پڕ کردووە، هاوردەی بنزینی وەستاند.

حامد یونس بریکاری وەزارەت نەوتی عێراق بۆ کاروباری پاڵاوگە و گاز رایگەیاند، لە رۆژانی کەرەنتینە و قەدەخەی هاتووچۆدا، وەزارەتی نەوت لە پاڵاوتنی نەوتی خاو لە پاڵاوگە ناوخۆییەکاندا بەردەوام بووە کۆگان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە پڕ لە سووتەمەنی بوونە.

ئەم بریکارە ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی هاوین، پێویستیی بەرەهەمە نەوتییەکان بۆ وێستگەکانی کارەبا  و هەروەها داخوایی بەنزین لە لایەن هاووڵاتیانەوە زیاد دەبێت.  

حامد یوونس گوتی: هەر بەم هۆیەوە لەم مانگەدا هاوردەی بەنزینیان راگرتووە.

بە گوتەی ئەم بریکارە، پێشترێ رۆژانە هەشت بۆ 10 ملیۆن لیتر بەنزینیان هاوردە دەکرا.

 





ئەم هەواڵە 5632جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad