English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چیتر خوڵ ناکرێتە چاوی خەڵک
2020-05-10 [12:34 PM]

نوسینی : سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


زورێک لە تاکەکەس و حزبی سیاسی لە هەرێمی کوردستان سەری زمان و بنی زمانیان جێبەجێکردنی پرەنسیبەکانی دیموکراسی بووە لە ئەرزی واقیعدا

و بەردەوام باسی بنبڕ کردنی گەندەڵی و نەبونی شەفافیەت و ڕیفورم و سەروەری یاسا و بە دامەزراوەیی کردنی دەستەڵاتی سیاسی دەکەن لە هەمو ڕویێکەوە

بەڵام هەر لە سەرەتای ڕاگەیاندنی پڕوژەی چاکسازی لە لایەن بەڕێز سەرۆکی حکومەت
هەر هەمان ئەو کەس و لایەنانە بەرەی دژی ڕیفورمخوازانیان ڕاگەیاند
و هەمو هەوڵێکیان بو ئەوەیە شکست بە پڕوژەکە بێنن و لەبەرژەوەندی خویاندا نابینن.

پارتی و بارزانی هەر لە سەرەتای تەمەنیانەوە داڕێژەری جێگیر کردنی کولتوری دیمکراسی بونە تا ئەمڕو

وە لەهەمان کاتدا پڕاکتیزە کردنی بنەما دیموکراسیەکان پێوەری سەرەکیان بووە و پێوەری سەرەکیە

بەڵام زور بە داخەوە بیری هەڵپەرستی و بەرژەوەندی تەسکی هندێک کەس و لاێەن
بەربەستی گەورە بونە لە بەردەم ئەنجامدانی ڕیفورم 
و بە توندترین شێوە دژایەتیان کردووە و دەکەن.

ئەم حزب و کەسانە بێجگە لە خوڵکردنی چاوی خەڵک
و چەواشە کردنیان بە دروشمە بریقەدارەکانی دیموکراسیەت

هیچ بڕوایێکیان بەم کولتورە سیاسیە نەبووە و نیە
و زور باش دەزانن گەر پڕوژەی چاکسازی بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە زیانمەندی یەکەم هەر خودی ئەوان دەبن و جێگەشیان لەنێو جەماوەردا نابێتەوە

بویە تاپێیان دەکرێت لە سەر ئەم ڕێچکەیە بەردەوام دەبن بەو پێیەی کە درو بکە درو بکە بە بەردەوام تا خەڵکی بڕوات پێ دەکەن

بەڵام ئەمڕو گوریسی درو کورتە و خەڵکیش هوشیارترە لەجاران و بە ئاسانی خوڵ ناکرێتە چاویان.





ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad