English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەمانگی رەمەزاندا لەم خواردنەوانە دوور بكەرەوە
2020-05-10 [01:35 AM]

ZNA ــ هەولێر


بەشێكی زۆر لە رۆژووگران لەكاتی رۆژووشكاندندا بۆ ئەوەی تینوێتیان بشكێنن چەند جۆرێك لە شەربەت و خواردنەوەكان دەخۆنەوە، بەڵام لەراستیدا بەشێك لەو خواردنەوانە نەتەندروست نین و كاریگەری نەرێنیان لەسەر جەستەی مرۆڤ دەبێت .

هەموو جۆرە شەربەتە شیرینكراوەكان لەو خواردنەوانەن، كە پزیشكان ڕێنمایی نادەن بەوەی لەمانگی رەمەزاندا بخورێتەوە، ئەویش لەبەر ئەوەی یڕێكی زۆر شەكریان تێدایە.

بەشێك لە رۆژووانان بەربانگیان بە شەربەتی ئەو میوانە دەكەنەوە، كە شیرین كراوە و تەنانەت زیادەرەویش دەكەن لە خواردنەوەی، كە ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێژەی شەكری ناو خوێنیان بەشێوەیەكی كتوپر بەرزببێتەوە و لەپڕیش داببەزێت، دواجار ئەو جۆرە بوژانەوەیە كاتییە زیانی تەندروستی هەیە.

پزیشكان ڕێنمایی دەدەن بەوەی بەربانگ بە شەربەتی میوەكان بكرێتەوە بەو مەرجەی نوێ بێت و هیچ جۆرە شەكرێكی تێنەكرابێت و برێك لە ئاویشی لەگەڵ كرابێت، ئەوكاتە ئەگەر بۆ شكاندنی تینوێتی بخورێتەوە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر كاری ئەندامانی ناوەوەی جەستە نابێت.

هەروەك شارەزایانی بواری خۆراكیی دەڵێن: دەبێت لەپێی توانا لەمانگی رەمەزاندا لەخواردنەوە گازییەكان دووربكەوینەوە، لەبەرئەوەی بڕێكی زۆر شەكریان تێدایە، هەروەك چۆن زیانی بۆ ئەوە كەسانەش هەیە، كە دەیانەوێت لەمانگی رەمەزاندا كێشیان دابەزێنن.

لەلایەكی ترەوە هەندێك كەس پێیان وایە شەربەتە تۆزەكان لە شەربەتە شیرینكراوە قورسەكان سووكتر و كەم شەكرترن، بەڵام شارەزایانی خۆراكی دەڵێن: ئەو دوو شەربەتە هیچ جۆرە جیاوازییەكیان نییە و هەردوولایان برێكی زۆر شەكریان تێدایە، كە جەستە هیچ پێویستی پێی نییە.

زۆرێك لە لێكۆڵینەوەكان جەختیانكردووەتەوە، كە شەربەتە شیرینكراوەكان ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە زیاتر دەكات، هەروەك چۆن دەبێتە هۆی تووشبوون بە قەڵەوی، كە ئەویش پەیوەستە بە گەلێك لە نەخۆشییەكانی وەك نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێنەوە.





ئەم هەواڵە 1522جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad