English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیتین رێگە بۆ گرێبەستێکی یۆڤانتس خۆش دەکات 
2020-05-10 [01:26 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی بێ ھیوا نەبووە لە گرێبەست کردن لەگەڵ ئارسەر میلۆی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی ، یانەی یۆڤانتس پشت بە راھێنەری بەرشەلۆنە کیکی سیتین دەبەستێت بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئارسەر میلۆ. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەگەر سیتین بە شێوەی سەرەکی پشت بە ئارسەر نەبەستێت لە یارییەکان ئەوا یاریزانەکە بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە و یانەی یۆڤانتس دەتوانێت گرێبەستی لەگەڵ مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئارسەر چەند جارێک دووپاتیکردووتەوە کە نایەوێت لە یانەی بەرشەلۆنە بڕوات ، ھەروەھا ھاندەرانی بەرشەلۆنە وای دەبینن کە ئارسەر جێگرەوەی چاڤی ھێرناندزە لە نێو یاریگا . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1459جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad