English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دكتور مه‌حه‌مه‌د عه‌لی: بۆ زیادکردنی داھات پێویستیمان بەسەرچاوەی داھاتی تازە ھەیە
2020-05-10 [03:35 AM]

ZNA - هەولێر


شارەزایه‌كی بواری نه‌وت و دارایی رایگه‌یاند: پرۆژەی چاكسازی کارێکی زۆرباش دەکات بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندی نێوان حکومەت و فەرمانبەر ، ئەگەر بێ جیاکاری جێ بەجێ بکرێ گرنگ دەبێ ، بەلام دیسانەوە، پێویستیمان بە یاساێکی تازەیە بۆ ریکخستنەوەی پەیوەندی نێوان ھاولاتی و حکومەت بە تایبەتی بۆ دوای دۆخی کورۆنا .

دكتور مه‌حه‌مه‌د عه‌لی عوزێری پسپۆری بواری ئابووری و وبەرهێنان و شاره‌زا له‌ بواری نه‌وت و دارایی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: بۆ زیادکردنی داھات پێویستیمان بەسەرچاوەی داھاتی تازە ھەیە وەک ریکخستنەوەی باج و داھاتی بێگانەو و نوێ نەکردنەوە ئیقامە بۆ کرێکاری بێگانە و ڕێگا کرتن لە ھاتنیان بۆ ناو هه‌رێم، زیاتر کردنی بواری کارکردن بۆ ھاولاتیانی کورد .

دكتور مه‌حه‌مه‌د عه‌لی ئاشكراكرد: ئەو بانکانە بازرگانانەی کە لەناو ھەرێم کار دەکەن دەبێ دەست بە پێدانی قەرز و ھاوکاری بازرگانان بکات .

هه‌روه‌ها دیاریكرد: چۆن سوود لەداھاتی فرۆکەخانەی ھەولێر وەردەگرین ؟
دیارە شوێنی جوگرافی ھەولێر لەسەر نەخشەی جیھان دەگەوێتە چەقی ناوەراستی جیھان ، وكیشوەری ئاسیا و ئه‌وروپا و ئه‌فریقیا لەیەکتری نزیک دەکاتەوە لە ڕێگایی ترانزێت ، و ناوچەکەی دەکەوێتە ناوەراستی ٣ گەورەترین فرۆکەخانەی پڕ لە قازانج کە لە خوارەوە ئاماژەمان پێ داوە و بەکوی گشتی نزیکەی ٣٢ ملیار دۆلار ساڵانە داھاتیانە ، دەکرێ بە پلانێکی تازە لەگەشەپێدانی و گەورەکردن بە زیاتر پێش کەشکردنی خزمەتگوزاری بە گەشتیاران و فرۆکە و ستافی فرۆکەوانی بەشێک لەو داھاتانەی خواڕەوە بە سوود وەرگرتن لە فرۆکەخانەی ھەولێر بۆ ھەرێم بەدەست بھێنین ، بەتایبەتی کاتێک کە شوێنی ھەولێر زۆر نزیکتر و خزمەتگوزاری ھەرزانتڕ دەبێ بەراورد بە فرۆکەخانەکانی دەووروپشت بەتایبەتی لە نێوان ئاسیا و ئه‌وروپا ، بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە داھاتی ساڵانە فڕۆکەخانەکان ئەو زانیاریانە دەخەمە بەردەست :-

* ساڵانەی داھاتی فرۆکەخانە نێودەولەتی استنبۆل ١١ ملێار دۆلارە کە زیاتر لە ٨٣ ملێون گەشتیار تێایدا گەشت دەکات ، و ژمارەی گەشتیارانی ترانزێت ٣٥ ملێون گەشتیارە ، و کۆمپانییای تورکیش ئایر خاوەنی ٣٠١ فرۆکەیە .
* ساڵانەی داھاتی فرۆکەخانە نێودەولەتی دوبەی لە ئیمارات ١٢ ملێار دۆلارە کە زیاتر لە ٧٨ ملێون گەشتیار تێایدا گەشت دەکات ، و ژمارەی گەشتیارانی ترانزێت ٣٤ ملێون گەشتیارە ، و کۆمپانییای ئیمارات ئایر خاوەنی ٢٣٥ فرۆکەیە .
* ساڵانەی داھاتی فرۆکەخانە نێودەولەتی حەمد لە دۆحەی قەتەری ٩ ملێار دۆلارە کە زیاتر لە ٣٠ ملێون گەشتیار تێایدا گەشت دەکات ، و ژمارەی گەشتیارانی ترانزێت ٨ ملێون گەشتیارە ، و کۆمپانییای قەتەریا ئایر خاوەنی ١٧٣ فرۆکەیە .

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: لەو دۆخەی ئێستا کە ھەرێم لە قەیرانێکی دارایی دایە ، دەکرێ بە ھاوبەشی لەگەل کۆمپانیاێکی نێودەولەتی دەست بەو کارە بکات .





ئەم هەواڵە 1702جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad