English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرید یعقوب : کورسی کۆتا بە مافی خۆمان دەزانین
2020-05-10 [04:04 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە کەمە نەتەوەکان دەلێت لابردنی کورسی کۆتا لە پەرلەمان دوورە لە سیستەمی دیموکراسی و پێکەوە ژیان وە پێویستە یاساێکی باش دابنرێت بۆ لیستە کەمە نەتەوەکان تاوەکوو مافەکانیان زامن بکرێت .


فرید یعقوب الیا لە فراکسیۆنی رافیدین بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ئێمە دژی ئەوەین کورسی کۆتا لە پەرلەمانی کوردستان نەمێنێت وە بە مافی رەوای خۆمان دەزانین ئێمە وەکو کەمە نەتەوەکان ھەر ھەولێک ئاراستەی ئەوە بکرێت کورسی کۆتا نەمێنێت دژی پێکەوە ژیانە لە ھەرێمی کوردستان .


فرید یعقوب گوتیشی دوای راپەرینی ھەرێمی کوردستان و دامەزراندنی پەرلەمان یاساێکی باش بۆ کەمە نەتەوەکان دەرچوو کە مافی ئێمەی تێدا چەسپاندبوو بۆیە بە ھیچ شێوەێک لەگەل ئەوەنین باس لە لابردنی کورسی کۆتا بکرێت .


ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی رافیدەین راشیگەیاند ئێمە وەکوو فراکسیۆنی رافیدەین لە پەرلەمانی کوردستان ھەر بریارێک لە بەرژەوەندی کوردستانبێت ئەوەچدەداین ئێمە تەواو لە ھەلوێستەکانمان دا سەربەخۆین ھەموو ئەو دەنگۆیانەش رەت دەکەینەوە کەباس لەوە دەکەن ئێمە لە لایەن جیھەتێکەوە ئاراستە دەکرێین .





ئەم هەواڵە 1963جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad