English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرێوبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر زانیاری نوێ دەخاتەروو سەبارەت بە قەدەغەی ھاتووچۆ
2020-05-10 [04:27 AM]

ZNA-ھەولێر



تا ئێستا  ھیچ رێنمایەکی نوێمان بۆ نە ھاتووە سەبارەت بە ھاتووچۆ و چاوەرێی دەکەین، ھەروەھا ئەمرۆ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بریاری دا بە ھەلگرتنی سیستەمی کارکردنی تەکسی بە تاک و جووت ، چاوەرێی رێنمای نوێین.

دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناو‌خۆ له‌پێناو سه‌لامه‌تیى گیانى هاووڵاتییان و شوفێرانى تا‌كسى له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد، كه‌ كاركردن به‌ تاكسى به‌شێوه‌ى تاك و جووت بێت و شوفێرانى ته‌كسى به‌م به‌رنامه‌یه‌ كاریان ده‌كرد، تا ئێستاش بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سیسته‌مى تاك و جووتى ته‌كسی نه‌دراوه‌. 

لەم بارەیەوە فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆى هه‌ولێر به‌ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: تا ئێستا  ھیچ بریارێکی نوێ نە ھاتووە لە سەر قەدەغەی ھاتووچۆ، ئێستا ھەلگیراوە، ئێستا ئێمە چاوەرێی رێنمای نوێ دەکەین، دوای ھەلگرتنی قەدەخەی ھاتووچۆ.

دوێنێ شەو لە شاری ھەولێر  ھەموو ئەو رێگایانەی کە داخرا بوون کرانەوە و کۆنکرێتەکانیش ھەلگیران، ھەروەھا فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆى هه‌ولێر گوتی: ئەمرۆ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بریاری دا بە ھەلگرتنی سیستەمی کرکردنی تەکسی بە تاک و جووت، چاوەرێی رێنمای نوێین.

ئەمە لە کاتێک دایە کە دوای بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بریاری قەدەغەی ھاتووچۆی دا لە سەنتەری شارەکاندا، ھەروەھا  بریاردرا بە قەدەخەی کردنی ھاتووچۆ  لە نێقان پارێزگاکاندا.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 17227جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad