English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ لە سەرتاسەرى هەرێمی كوردستان ده‌رگای مزگەوتەکان دەکرێنەوە
2020-05-11 [08:05 AM]

ZNA-هەولێر


لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەھەرێمی كوردستان کردنەوەى دەرگاى مزگەوتەکانى بەڕووى هاوڵاتیاندا راگەیاند.

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ، بەفەرمى بەپێی رێنمایی ورێككاره‌كانى وه‌زاره‌تى تەندروستی و  لێژنەی باڵای کۆرۆنا  ده‌رگای مزگه‌وته‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی نوێژ خوێنان ده‌كرێته‌وه‌

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  ئەو رێکارانەی کە لەمەودوا پەیڕەو دەکرێ لەپێناوی ئەوەیە ھەموولایەک ئەرک و بەرپرسیاریەتی ئایینی نیشتیمانی لەئەستۆبگرن بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان.

 بریاری كردنه‌وه‌ى ده‌رگای مزگه‌وته‌كان دوای ئه‌وه‌ى دێت كه‌ نزیکەى 2  مانگە بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و قەدەغەى هاتوچۆ دەرگاى مزگەوتەکان بەڕووى هاوڵاتیاندا داخراوه‌.





ئەم هەواڵە 3751جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad