English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو جار هێرش دەكرێتە سەر كۆمپانیای نەوتی بەسرە
2020-05-11 [10:06 AM]

ZNA – هەولێر


كۆمپانیای نەوتی بەسرە هێرشی كرایە سەر و كۆمپانیاكەش داوا لە ھێزەكانی پاراستنی سنوور دەكات، پێداچوونەوە بە پلانی ئەمنیدا بكەن و چارەسەری دۆخەكە بكەن.

لە بەیاننامەیەكدا، كۆمپانیای نەوتی بەسرە بڵاوی كردووەتەوە، كارمەندانی كۆمپانیاكەیان رووبەڕووی دوو ھێرشی چەكداری لە كێڵگەی نەوتی فەیحای سنووری بوونەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە ھیچ زیانێكی گیانی رووی نەداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ھێرشی یەكەم بە چەكی كلاشینكۆف ئەنجامدراوە و ھێرشی دووەمیش كراوەتە سەر بارھەڵگرێكی یەكێك لە بەڵێندەرەكانیان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ھێرشەكان خاڵی لاوازی رێكارە ئەمنییەكان لە ناوچە سنوورییەكان نیشاندەدەن لەلایەن ھێزەكانی پاراستنی سنوور، داواش لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەسرە دەكات چارەسەرێكی دۆخەكە بكەن و پێداچوونەوە بە پلانی ئەمنی بكەن.

 

 





ئەم هەواڵە 10375جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad