English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رامبه‌ر دەستبەرداربوون لە نێیمار پاریس داوایەکی قورس لە بارسێلۆنا دەکات
2020-05-11 [10:35 AM]

ZNA - ھەولێر


 

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بە داواکارییەکی قۆرس تەگەرەیەکی گەورەی خستوەتە بەردەم هەوڵەکانی یانەی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر به‌ گواستنه‌وه‌ی نێیمار جۆنیۆر بۆ کامپ نۆ.

 

بەپێی هەواڵی میدیا وه‌رزشیه‌كان، یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت هەریەکە لە ئارسەر مێللۆ، ناوەڕاستکاری بەرازیلی و فرێنکی دی یۆنگ، ئەستێرەی هێلی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەرامبەر ئەستێرە بەرازیلییەکە لە بارسێلۆنا وەربگرێت.

 

ئه‌م داواكاریه‌ بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ ئالۆزه‌ له‌كاتێكدا کە یانە کەتەلۆنییەکە چەند جارێک ئاماژەی کردوە کە فرینکی دی یۆنگ بۆ فرۆشتن نییە.

 

بارسێلۆنا لە ماوەی رابردوودا هەوڵی زۆری بۆ گەڕاندنەوەی نەیمار بۆ یانەکەی داوە، بەڵام تا ئێستاش هەوڵەکانی بێ ئەنجام بووە.





ئەم هەواڵە 1816جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad