English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەوێنە... گەورەترین باخچەی ئاژەڵان لە ڕۆژهەلاتی ناوەراست لەهەولێر دەكرێتەوە
2020-05-11 [10:51 AM]

ZNA – هەولێر


گەورەترین باخچەی ئاژەلان لەهەولێر لەبەرزاییەكانی كەسنەزان دەكرێتەوە ، كە پرۆژەیەكی كەرتی تایبەتە و رووبەرەكەی 200 دۆنمە، زیاتر لە 180 جۆر ئاژەڵی تێدایە و كە هەندێك لەو ئاژەلانە بۆ یەكەم جارە دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان.

محەمەد عومەر بەرپرسی راگەیاندنی باخچەی ئاژەلانی هەولێر بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بڕیار وابوو بۆ نەورۆزی ئەمساڵ  دەرگای باخچەی ئاژەلان  بەرووی گەشتیاران و هاوولاتیاندا بكەینەوە ، بەلام لەبەر قەدەغەی هاتووچۆ و ئەو باروودۆخەی هاتۆتە ئاراوە كردنەوەی باخچەكەمان دواخست، بڕیاریش وایە  دوای  هەلگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ بكرێتەوە.

عومەر گووتیشی : باخچەی ئاژەڵانی هەولێر لەسەر رووبەری  200 دۆنم زەوی دروست كراوە و زیاتر لە  180 جۆر ئاژەڵی تێدایە، دەشلێت، لەڕابردوو لەهەولێر بەشێوەی  پڕۆژەی بچوك باخچەی ئاژەلان هەبووە بەڵام بەو شێوەیە نەبووە ، ئەمەش دەبێتە هۆی  ڕاكێشانی گەشتیارێكی زۆر زیاتر بۆ شاری هەولێر، لەرابردووشدا یەكێك لەكەمووكوڕیەكانی شارەكە  نەبوونی باخچەی ئاژەلان بووە.

ئەو باسی لەوەش كرد: لەڕووی ڕووبەر و جۆری ئاژەڵ یەكەمین باخچەیە لە عێراق و ناوچەكە، چونكە قەفەسی تێدانیە ناوچەی ئازادی تێدایە بۆنمونە ، شوێنەكان  هەیەتی  رووبەری 30 دۆنمە، هەیە 20 دۆنمە و هەیە 60 دۆنمە ، خەڵك دەتوانێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و ئۆتۆمبێلی خۆی تێدا بسوڕێتەوە سەیر كردنی ئاژەڵەكان.

بەرپرسی راگەیاندنی باخچەی ئاژەلانی هەولێر جەختی لەوە كردەوە: باخچەكە ئاژەڵی تایەبتی تێدایە، وەكو زێبرا (گوێدرێژی كیوی) و (تیمساح )و (پڵینگی جاگكواری رەش) ئەویش لەجیهان تەنها هەزار دانە ماوە، مەترسی لەناوچوونی لەسەرە ( مەها) و (فیل و زەرافەش) لەداهاتوودا دەهێنین.

هەروەها  5 تاوەری كۆتر لەشێوەی هەرەمەكانی میسر بەدەستی ستافێكی شارەزای میسری دروست كراوە، كە درێژی هەر تاوەرێك 16 مەتر بەرزە، ئەو تاوەرانەش تەنها لەمیسر هەیە یەك دانەش لە وولاتی قەتەر بە درێژی 10 مەتری هەیە، لەهەر تاوەرێكیش جێگای 12 هەزار كۆتر دەبێتەوە.

باخچەی ئاژەڵانی هەولێر بە سێ قۆناغ جێ بەجێ دەكرێت ، قۆناغی یەكەم بەشی ئاژەڵان كە بە رووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە ،قۆناغەكانی تر بریتی دەبێت لەهۆتێل و مۆتێل و شوێنی ئەسپ سواری و نەخۆشخانەی تایبەت بە ئاژەلان (ڤێتنەری ) و، هەروەها چەندین یاری جیهان  تێدا دەكرێتەوە و گەورەترین قەفەسی بولبول و قەفەسی پەپولە .

عومەر دەشڵێت: ئەو پڕۆژەیە پرۆژەیەكی كەرتی تایبەتە لەلایەن وەبەرهێنەری خۆماڵی هێرش تەیارەوە خاوەندارێتی دەكرێت، تاوەكو ئێستاش ئەم باخچەیە 35 تاوەكو 40 ملیۆن دۆلاری تێچووە تاوەكو تەواویش دەبێت تێچووەكەی دەگاتە 95 ملیۆن دۆلار.

 

ئامادەكردنی / جەنگاوەر عەزیز

Image may contain: horse, sky, outdoor and nature

Image may contain: outdoor

Image may contain: sky and outdoor

Image may contain: outdoor

Image may contain: outdoor

Image may contain: sky, tree, cloud and outdoor

Image may contain: stripes

Image may contain: cat

Image may contain: outdoor

Image may contain: outdoor

Image may contain: sky and outdoor

 





ئەم هەواڵە 2494جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad