English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ شاندی حكوومه‌ت بۆ به‌غدا كۆده‌بێته‌وه‌
2020-05-11 [11:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئەو شاندەی حكوومه‌ت كۆدەبێتەوە كە ھەفتەی رابردوو سەردانی بەغدای كردبوو.

بەگوێرەی زانیارییەكان بڕیاره‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی حكوومه‌ت كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، كۆده‌بێته‌وه‌ و ئه‌نجامی گفتوگۆكانیان له‌ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن.

ئه‌و شانده‌ كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، چه‌ند جارێك سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی كۆبوونه‌وه‌ به ‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق.

 

K24





ئەم هەواڵە 3706جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad