ZNA - ههولێر ماڵپەڕی "Worldometer" دوایین ئامارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوكردهوه، بهپێی ئامارهكه ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی ڤايرۆسى كۆرۆنا بوون چوار مليۆن و ٢٠٠ هەزار كهسی تێپهڕاند.
ئهو ڤایرۆسهی كه له شاری وهان سهربه ویلایهتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سهری ههڵدا تا ئێستا چوار ملیۆن و ۲۰۰ هەزار و٩٥٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا تۆمارکراون، زۆرترین حاڵەتیش لە ئەمریکا تۆمارکراوە کە یەک ملیۆن و ٣٦٧ هەزار و ٩٦٣ حاڵەتە.
دوای ئەویش ئیسپانیا بە ٢٦٤ هەزار و ٦٣٣ کەس،
رووسیا بە ٢٢١ هەزار و ٣٤٤ کەس،
بەڕیتانیا بە ٢١٩ هەزار و ١٨٣ کەس،
ئیتاڵیا بە ٢١٩ هەزار و ٧٠ کەس،
فەڕەنسا بە ١٧٦ هەزار و ٩٧٠ کەس،
ئەڵمانیا بە ۱٧۱ هەزار و ٨٧٩ کەس،
بەڕازیل بە ١٦٢ هەزار و ٦٩٩ کەس،
تورکیا بە ۱٣٨ هەزار و ٦٥٧ کەس و
ئێران بە ١٠٩ هەزار و ٢٨٦ کەس.
هەروەها لە چین کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە، ٨۲ هەزار و ٩١٨ حاڵەت تۆمار کراوە.
لەو وڵاتانەشی زیاتر لە ٢٠ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەیان لێ تۆمارکراوە ژمارەکان بەم شێوەیەن:
کەنەدا ٦٨ هەزار و ٨٤٨ کەس،
هیندستان ٦٧ هەزار و ٧٠٠ کەس،
پێرو ٦٧ هەزار و ٣٠٧ کەس،
بەلجیکا ٥٣ هەزار و ٤٤٩ کەس،
هۆڵەندا ٤٢ هەزار و ٦٢٧ کەس،
سعوودیە ٣٩ هەزار و ٤٨ کەس،
مەکسیک ٣٥ هەزار و ٢٢ کەس،
پاکستان ٣٠ هەزار و ٩٤١ کەس،
سویسرا ٣٠ هەزار و ٣٠٥ کەس،
ئیکوادۆر ٢٩ هەزار و ٥٥٩ کەس،
چیلی ٢٨ هەزار و ٨٦٦ کەس،
پورتوگال ٢٧ هەزار و ٥٨١ کەس،
سوید ٢٦ هەزار و ٣٢٢ کەس،
بێلاڕووس ٢٣ هەزار و ٩٠٦ کەس،
سینگاپور ٢٣ هەزار و ٨٢٢ کەس،
ئیرلەندا ٢٢ هەزار و ٩٩٦ کەس و
قەتەر ٢٢ هەزار و ٥٢٠ کەس.
جێی ئاماژەیە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە لە کانوونی یەکەمی ۲۰۱۹دا لە ویلایەتی هوبی چین دەرکەوت تا ئێستا لە زیاتر لە ۲۰۰ وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە.
بەهۆی ڤایرۆسەکەشەوە ۲٨٤ هەزار و ١٥۰ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٥٠٢ هەزار و ٥٩١ کەسیش چاکبوونەتەوە.
ئەم هەواڵە 7519جار خوێندراوەتەوە |