English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شوان کەریم زراری : حکومەتی عێراق تەنھا لە ٣٠٪‏ گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان وەردەگرێ
2020-05-11 [03:09 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی لێژنەی کشتوکال لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات حکومەتی عێراق بۆ ئەمسال تەنھا ٣٠٠ ھەزار تەن گەنم لە جوتیارانی ھەرێمی کوردستان وەردەگرێت ئەمەش لە ٣٠٪‏ گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستانە .


شوان کەریم زراری بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند حکومەتی عێراق بریاری داوە تەنھا ٣٠٠ ھەزار تەن گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان وەربگرێت ئەمەش برێکی یەکجار کەمە کە دەکاتە ٣٠٪‏ گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان .


زراری گوتیشی ئێمە پێشنیاری ئەوەمان بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە بەشێک لە گەنمی جوتیاران بکرێتەوە بەلام لە ئێستادا وا پێناچێت ئەو پێشنیار قبولبکرێت بەھۆی ئەوەی حکومەتی ھەرێم بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت و نەناردنی بووجە لە بەغداوە تووشی قەیرانی دارایی بووە .


لە بەشێکی تری قسەکانی دا شوان کەریم گووتی چەند پێشنیاری تر کراون بۆ بابەتی وەرگرتنی گەنمی جووتیار یەکێکی تر لەو پێشنیارانەی خستومانەتە روو وەرگرتنی بەشێک لەو گەنمە لەلایەن بازرگان و سەرمایەدارانی ھەرێمی کوردستانەوە .





ئەم هەواڵە 1897جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad