English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامی شەنگال: لێکۆلینەوە دەکەین لەسەر کرینی زەویەکانی شەنگال
2020-05-11 [06:33 AM]

ZNA -ھەولێر



قایمقامی قەزای شەنگال رایگەیاند، کە لێکۆلینەوە دەکەن لە سەر  کرینی زەویەکانی شەنگال دەست پێ دەکەین و بۆ دەستەی دەستپاکی رەوانە دەکەین، ھەروەھا مەترسی سەر ھەلداناوەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش ھەیە لە سەر شەنگال.

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شەنگال، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ھەر کارێک بە رێگایەکی نا قانوونی ئەنجام بدرێت لە ناو شەنگال دا، ئەوا دانی پێدانانرێت، دوێنێ ١٠ی ٥ی٢٠٢٠ لێکۆلینەوەکانمان دەست پێکرد لەسەر کرینی زەویەکانی شەنگال، دۆسیەی دەستپاکی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان رەوانە دەستەی دەستپاکی دەکرێت، چونکە ھەر کرین و فرۆشتنێکی زەوی ئەنجام بدرێت پێویستە بەرێوبەرایەتی تاپۆی شەنگال ئاگاداربکرێتەوە ئەویش خەلک و بەرپرسانی قەزای شەنگال قەبوولناکەن کرین و فرۆشتن بە زەویەکانیانەوە بکرێت، ھەدێک کەس لە سەر خانووەکانیان دەنووسن ئەم خانووە دەستبەسەر کراوە، کرینی ئەو زەویانە بە پشتیوانی ھەندێک دەولەت ئەنجام دەدرێت لە دژی خەلکی شەنگال، ئامانجیان ئەوەیە کە گۆرینی دیموگرافی لە شەنگال دروست بکەن.

قایمقامی قەزای شەنگال گووتی: ئێمە داوامان کردووە لە ئەو کرین و فرۆشتنە نەکرێت، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش پێیان راگەیاندووین لەوا تاوەکو ئاوارەکانی خەلکی شەنگال نە گەرێنەوە سەر مولکو مالی خۆیان ھیچ کرین و فرۆشتنێک ناکرێت بە زەوی و مولکەکانیانەوە، دەستی دەولەتان لە ناو ئەو بابەتەدا ھەیە، ھەندێک دەولەت پشتگیری دەکەن بۆ کرینی ئەو زەویانەی قەزای شەنگال بۆ ئەوەی بتوانن گۆرینی دیمۆگرافی لە شەنگال بکەن، ھەر گرێبەستێکی کرینی زەویەکانی شەنگال چاکبکرێت دانی پێدانانرێت و ناکرێت وە نا قانوونیشە، ئەم کرینەی زەویەکانی شەنگال  بە رێگای ولاتانی دراوسێمان ئەنجام دەدرێت.

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شەنگال ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس روونکردەوە، کە مەترسی سەر ھەلداناوەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش ھەیە لە سەر شەنگال، لە کاتی قەدەغەی ھاتووچۆ دا رێکخراوەکان بە دەرفەتیان دەزانی کە چەلدارەکانیان لە سووریاوە بگوازنەوە بۆ شەنگال، قەدەغەی ھاتووچۆیانبۆ مەرامی تایبەتی خۆیان بەلار دەھێنا، ئەو ھۆزانەی کە لە نێوان سنووری سووریاو عێراقن ھەمووی لایەنگری داعش بوون دوای شکانی داعش  چوون بۆ سووریا بەلام دوای ١٦ ئۆکتۆبەر جارێکی تر گەرانەوە عێراق ھیچ لێکۆلینەوەیەک و ھیچ فلتەرێکی ئەمنی بۆیان نەکراوە زۆربەیان بە شەو داعشن و بە رۆژیش وەک خەلکی ئاساین، ھەروەھا کەمپی ھۆلی کە گەرەترین کەمپە ٥٣ ھەزار ھەموویان کەس و کاری داعشن کرین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت لە نێوان ھەندێک ھێز لە سووریا و عێراق.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1915جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad