English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بەسرە بارەگای رێکخراوێکی داخرا
2020-05-11 [08:03 AM]

​ZNA – هەولێر


پۆلیسی بەسرە رێکخراوێکی سەر بە ئێران لەلایەن پۆلیسەوە داخرا.

محەمەد خەڵەف، ئەفسەری سوپای عێراق، رایگەیاند، دوای کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی پێنج کەسی دیکە لە شاری بەسرە، پۆلیسی بەسڕە هەڵیکوتاوەتە سەر بارەگای رێکخراوی سەئروڵڵا و چوار ئەندامی ئەو رێکخراوەیان دەستگیرکردووە و بارەگاکەشیان داخستووە.

ئەفسەرەكە گوتوویەتی، ئەم چوار چەكدارەی رێکخراوی سەئروڵڵا دوای ئەوەی دوێنێ لەکاتێکدا پاسەوانی بارەگاکە بوون، تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و  خۆپیشاندەرێکیان کوشت و پێنج کەسی دیکەیان بریندارکرد، ئەمڕۆ دەستبەسەر کران.

بارەگای سەرەکیی رێکخراوی سەئروڵڵا  لە شاری بەسرەیە و کەسێک بە ناوی یوسف مووسەوی سەرۆکایەتی دەکات و بە رێکخراوێکی نزیک لە ئێران ناسراوە.





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad