English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق دەكرێت
2020-05-12 [10:44 AM]

ZNA – هەولێر


ئەنجوومەنی باڵای دادوەری داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکات، پارێزبەندی یاسایی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتار هەڵبگرێت، بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت.

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە، پارێزبەندی یاسایی لەسەر ژمارەیەک پەرلەمانتار هەڵبگرێت، كە بەكەیسی گەندەلی تێوەگڵاون.

پەرلەمانتارەکانیش کە بە گەندەڵی و کەیسی دیکە تۆمەتبارن بریتین لە" قاسم فەهداوی، موسەنا سامەڕائی، کازم سەیادی، عەبدوڵڵا عەبدولحەمید زیاب، سادق سوڵتانی، هەرێم کەمال، فائق شێخ عەلی، عالیە نسەیف، محەمەد ئیقبال، عەتوان عەتوانی، کازم فنجان، ئەحمەد جبوری، عەلی سەجری، نەدا شاکر جەودەت، تەڵاڵ زەوبەعی، مەناهل جەلیل، بەشار کیکی و فەلاح حەسەن زێدان.

 





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad