English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆرە ڤیان سەبری: وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەدرێتە پارتی کاندیدەکەشی یەکلایکراوتەوە
2020-05-12 [12:00 PM]


دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە متمانەی بەخشیە کابینە مستەفا کازمی بەلام لە کۆی کابینەکەی حەوت وەزارەت پڕنەکرانەوە وابڕیارە سەرۆکوەزیران کاندید بۆئەو وەزارەتانە بنێرێتە ئەنجومەنی نۆێنەران.

 

   دکتۆر ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی  عێراق بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بڕیارە پێش جەژن ئەو وەزارەتانەی ماون، كە حەوت وەزارەتن، سەرۆكوەزیران كاندیدی سەرجەمیان پێشكەش بكات و ئەنجومەنی نوێنەرانیش  دەنگی لەسەر بدات، كە وەزارەتی دەرەوە بەر پارتی دیموکراتی کوردستان دەكەوێت و كاندیدەكەشیمان بۆ ئەو وەزارەتە( د. فوئاد حوسێن)ە.

 

دکتۆرە ڤیان سەبری گووتی: ،  پێش جەژنی رەمەزان و لە ماوەیەكی نزیكدا سەرۆكوەزیرانی تازە، مستەفا كازمی، ناوی كاندیدی ئەو حەوت وەزارەتانەی ماون، رەوانەی ئەنجومەنی نۆێنەران بكات بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێن و كابینەی نوێ تەواوبکرێت.

 

هەروەها سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیمکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو: لەو حەوت وەزارەتانە، وەزارەتی دەرەوە بەر پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەوێ، ناوبراو باسی لەوەش كرد، لە ماوەی ڕابردوودا دەنگ لەسەر ۱٥ وەزارەت درا و حەوت وەزارەتیش مابوون، كە ئەوانیش بڕیارە كاندیدەكانیان یەكلا بكرێنەوە دەنگیان لەسەر بدرێت.

 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 5335جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad