English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... سه‌وزكردنی چیای گۆیژه‌ چووه‌ بواری كردارییه‌وه‌
2020-05-12 [12:03 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی قایمقامی سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، به‌ هاوكاری به‌شێك له‌ كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان پرۆژه‌ی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه‌ ده‌ستیپێكرد و هه‌نگاوه‌ كردارییه‌كانیش ده‌ستنیشان كران و ده‌ستیان پێكرد.

ئه‌مرۆ 12-5-2020 له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت، به‌ سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی سلێمانی و به‌شداری به‌رێوبه‌ری دارستان و پاوان و وه‌به‌رهێنان و ژینگه‌ و ژوری بازرگانی و نوێنه‌ری شاره‌وانی و پۆلیسی دارستان و كۆلێژی كشتوكالی زانكۆی سلێمانی و نوێنه‌ری گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان و كۆمپانیای ده‌روازه‌ و رێكخراوی سی دی ئۆ به‌ نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ كۆبونه‌وه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌ چۆنێتی ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌ كرارییه‌كانی سه‌وزكردنی چیاری گۆیژه‌ی سلێمانی ده‌ستیپێكرد.

سه‌ره‌تا ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ كاره‌كانی كه‌مپینی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه‌ كه‌ پێشتر به‌ چاودێری پارێزگاری سلێمانی ده‌ستیپێكردبوو درێژه‌ پێئه‌ده‌ین، هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ تاڕاده‌یه‌ك كاره‌كان وه‌ستابوون.

هاوكات له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی سوپاسی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كرد كه‌ ده‌ستپێشخه‌رییان كردووه‌ و به‌شداری كه‌مپینه‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان و كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و كۆمپانیای ده‌روازه‌، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ركۆمپانیا و لایه‌نێك بیه‌وێت به‌شداری كه‌مپینی سه‌وزكردنی گۆیژه‌ بكات سوپاسی ده‌كه‌ین و هاوكاری ده‌بین.

به‌پێی پلانه‌كه‌ش سه‌ره‌تای كاره‌كه‌ به‌ دابینكردی ئاو و دروستكردنی خه‌زانێكی (1000)مه‌تر چوارگۆشه‌یی له‌سه‌ر چیای گۆیژه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ كۆمپانیای ده‌روازه‌ پێی هه‌ڵده‌ستێت، پاشان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ روپێوییه‌كی ته‌واوی چیای گۆیژه‌ ده‌كرێت و روبه‌ری (200)دۆنم زه‌وی بۆ سه‌وزكردن بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ كۆمپانیاكانی قه‌یوان و ئاسیاسێڵ ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆئه‌وه‌ی سه‌وزی بكه‌ن و بۆماوه‌ی (3) ساڵ ئه‌ركی خزمه‌تكردنی بگرنه‌ ئه‌ستۆ، نوێنه‌ری كۆمپانیاكانیش ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداری له‌ سه‌وزكردنی گۆیژه‌ و خزمه‌تكردنی سلێمانی ده‌ربڕی.

پاشان بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری و زانستی پێكبهێنرێت بۆ دیاریكردنی جۆری دره‌خته‌كان و چۆنێتی چاندن و خزمه‌تكردنیان.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كرا كه‌ پرۆسه‌ی دروستكردنی ئاگربڕ له‌ چیای گۆیژه‌ ده‌ستپێده‌كات و هه‌وڵ ده‌درێ كه‌مترین زیان به‌ رووبه‌ره‌ سه‌وزكراوه‌كانی گۆیژه‌ بگه‌یه‌ت.

 

 





ئەم هەواڵە 640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad