English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەحمەد سەفار: ئامادەکاری دەکرێت بۆ ناردنی رەشنووسی بوودجەی ٢٠٢٠ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
2020-05-12 [12:03 PM]

ZNA-ھەولێر


بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مستەفا كازمی پەلەیەتی بۆ ئامادەكردنی رشنووسی بوودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراق و ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چونكە ئەگەر بودجە نەبێت، ناتوانێت كار بكات.

دکتۆر ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: "ئێستا كار بۆ ئامادەكردنی بودجەی ساڵی٢٠٢٠ی عێراق دەكرێت و حكوومەتی  تازەی عێراق بە سەرۆكایەتیی مستەفا كازمی پەلەیەتی بۆ ئامادەكردنی بوودجە و ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چونكە ئەگەر بودجە نەبێت، ناتوانێت كار بكات".

بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: ئەگەر حكوومەت بودجەی نەبێت، ناتوانێت بە یەك لەسەر ١٢ی بودجەی ساڵی ڕابردوو كاری خۆی بكات، ئەو كاری زۆری هەیە و ئاستەنگیی زۆریشی هەیە و وەزارەتی دارایی ڕەشنووسێكی بوودجەی ساڵی٢٠٢٠ی عێراقی ئامادە كردووە و پێویستی بە چاوخشاندنەوە و ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران هەیە. 

دکتۆر ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس راگەیاند: کە پێشبینی دەکەین لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوودا رەشنووسی بودجەی ساڵی٢٠٢٠ی عێراق بنێردرێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چونكە ئەو بودجەیە بوودجەیەكی تایبەت و خێرایە و بۆ ماوەی شەش مانگە، دەبێت سەرۆک وەزیرانی نوێ موستەفا کازمی پەلە بکات و زوو رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکات. 

ھەروەھا لەسەر ئەو کۆبوونەوانەی کە لە نیوان شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لەگەل بەرپرسان و لایەنەکان ئەنجامیاندا، دکتۆر ئەحمەد سەفار ئەوەی خستەروو، ئەو لێکتێگەیشتنەی لە نێوان شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقدا دروست بووە، هەوڵ دەدرێت لە بوودجەی ساڵی٢٠٢٠ی عێراقدا رەنگ بداتەوە، ھەروەھا بۆ بواری نەوت، بودجە ئەو لێكتێگەیشتنەی هەیە و دەكرێت رێككەوتن و لە بووجەی ساڵی٢٠٢٠ی عێراقدا رەنگ بداتەوە.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad