English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌فغانستان... کۆمەڵێک چەکدار هێرش دەکەنە سەر ناوەندێکی تەندروستی
2020-05-12 [12:04 PM]

ZNA - هه‌ولێر


سەرچاوەیەکی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگه‌یاند، لە بەشی ڕۆژئاوای کابوڵی پایتەختی وڵاتەکە کۆمەڵێک چەکدار هێرشیان کرده‌ سەر ناوەندێکی تەندروستی سەر بە ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور.

سەرچاوەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، نەخۆشخانەیەکی سەر بە ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور ڕووبەڕووی هێرش بووه‌تەوە، وتیشی، هێزەکانی ئاسایش کار لەسەر بەپەرچدانەوەی هێرشەکە دەکەن و پێدەچێت جێگری وەزیری تەندروستی لەو کاتەدا سەردانی ناوەندەکەی کردبێت.

بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان هێرشکردنە سەر یەکێک لە نەخۆشخانەکان له‌ وڵاته‌كه‌ پشتڕاست كرده‌وه‌.

هێشتا ئاشكرا نه‌بووه‌ ده‌ستی له‌و هێرشەدا هه‌یه‌ و زیانی گیانیش دیاریش نییه‌.

 

رۆیته‌رز

 





ئەم هەواڵە 751جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad