ZNA - ههولێر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا رایگەیاند كە لە خۆپیشاندانەكانی دوێنێ دووشەممە، شەش كارمەندی ئەمنی كە یەكێكیان ئەفسەرە بارنجۆك و مۆڵۆتۆف برینداربوون.
لەمبارەیەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە کە تیایدا رایگهیاند، دوێنێ دووشەممە لە میانی خۆپیشاندانەكانی نزیك پردی كۆماری، ژمارەیەك كەسی تێكدەر كە دزەیان كردبووە نێو خۆپیشاندەرانەوە بە مۆڵۆتۆف و نارنجۆك هێرشیانکردووەتەوە سەر هێزە ئەمنییەكان و بەهۆیەوە شەش كارمەندی ئەمنی كە یەكێكیان ئەفسەرە، برینداربوون.
لە راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوەدراوە كە هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان لە میانی خۆپیشاندانەكاندا، پێشێلكردنی یاسایە و داواش لە سەرجەم خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەكان كراوە كە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بكەن و رێگەیش بە كەسانی تێكدەر نەدەن دزە بكەنە نێو خۆپیشاندانەكانەوە.
لە رۆژی یەكشەممەوە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین دژبە پارتە دەسەڵاتدارەكان لە شاری بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستی پێكردووەتەوە كە ماوەی دوو مانگ بوو بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، هەڵپەسێردرابوون.
ئەم هەواڵە 13351جار خوێندراوەتەوە |